ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمپانیای Appl زیرەکی دەستکرد لە سیستەمی IOS بەکار دەهێنێت

 

کۆمپانیای (Apple) لەئێستادا کاردەکات بۆ بەردەست خستنی زیرەکی دەستکرد لەسەر وەشانی (iOS) داهاتوو لەگەڵ کۆمپانیای (Google) کە خاوەن چاتبۆت و خزمەتگوزاری زیرەکی دەستکردی (Gemini) کە دەیەوێت لە وەشانی (iOS) داهاتوودا بەکاری بهێنێت هەروەها کۆمپانیاکە بیری لە بەکارهێنانی (Chat GPT) کۆمپانیای (Open AI) کردۆتەوە تیم کوک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە پێشتر پشتڕاستی کردووەتەوە کە (Apple) کاتێکی زۆر و هەوڵێکی زۆر بۆ بواری زیرەکی دەستکرد تەرخان دەکات و هەوڵ دەدات لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەستی بکات هەروەها سوود لە مۆدێلی زیرەکی دەستکردی لایەنی یەکەم (Apple) و لایەنی دووەمی (Google یان Open AI) وەربگرێت.
هەروەها پێناچێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕاگەیاندنی (iOS 18) ئەم گرێبەستە ئاشکرا بکرێت واتە لە کۆنگرەی (WWDC 2024) کە لە مانگی (6) بەڕێوە دەچێت بەڵکو لە کۆتایی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت. پێشبینی دەکرێت ئایفۆن (16) پشتگیری لە زیرەکی دەستکرد بکات بە شێوەی ڕەقەکاڵا(Hardware) و دواتر لە ڕێگەی وەشانی (iOS 18) تایبەتمەندییەکانی بۆ بەردەست بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 4

hakar herki

کۆمپانیای سناپچات تایبەتمەندیەکی زیاد کرد

سەڵاح

Google ئامێری چاودێری کردنی دۆخی نەخۆش دروست کرد

یاسین