ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حکومەتی سعودیە کار لە بواری زیرەکی دەستکرد دەکات

 

حکومەتی سعودیە بەنیازە سندوقێک بە بڕی نزیکەی (40) ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان لە بواری زیرەکی دەستکرد دروست بکات نوێنەرانی سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی (Andreessen Horowitz) و چەند کۆمپانیایەکی دیکە تاوتوێ کردووە هەر لە گفتوگۆکاندا تاوتوێی کردنەوەی ئۆفیسێکی سەرەکی و گەورەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە کراوە و پێدەچێت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا سعودیە دەست بە کار کردن بکات لەم بارەیەوە نوێنەرانی سعودیە دەیانەوێت پشتگیری لە چەند کۆمپانیایەکی نوێ بکەن کە پەیوەندییان بە زیرەکی دەستکردەوە هەیە لە نێویاندا کۆمپانیای درووستکردنی چیپ و چەند کۆمپانیایەکی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بزوێنەری گەرانی Search GPT فێل لە چاوی بەکارهینەران دەکات

یاسین

کۆمپانیای Google کۆتای بە ئەپی Podcast دێنێت

یاسین

کۆمپانیای Nothing کاتی بۆنەکەی راگەیاند

سەڵاح