حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشانگه‌ی شێوه‌كاری تایبه‌ت به ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، به ناونیشانی “هه‌واری هه‌وری” له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه سووره‌كه كرده‌وه.
له رێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه‌دا، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئیداری، رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌بوون.
له پێشانگه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك تابلۆی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند نمایش كرابوون، تێیاندا دنیابینی هونه‌رمه‌ند بۆ هه‌وریی كورده‌واری و ئاوێته‌كردنی به ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له تابلۆكاندا ره‌نگیدابوویه‌وه.
پێشتریش هونه‌رمه‌ند ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی پێشانگه‌ی “هه‌واری هه‌وری” له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك كردووه‌ته‌وه.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/05/Peshange-slemani.jpg?fit=444%2C296&ssl=1)
هەواڵی پێشوو