ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان: پشتیوانیكردنی چالاكی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌ركی ئێمه‌یه‌

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تیی له‌ شاری سلێمانی، پێشوازیكرد له‌ ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان، قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ و شاندێكی هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرانی سنووره‌كه‌.

له‌ دیدارێكدا، قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ و شاندی یاوه‌ری له‌ رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان سوپاسی پشتیوانی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانیان بۆ سه‌رخستنی چالاكییه‌ هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ كرد.

له‌ به‌رامبه‌ردا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان دووپاتیكرده‌وه‌، وه‌زاره‌ت به‌ گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ هونه‌ری، ئه‌ده‌بی و رووناكبیریانه‌ی له‌ سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بۆ خزمه‌تكردنی كایه‌ی رووناكبیری و هونه‌ری ده‌درێن.

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان گوتیشی: وه‌ك چۆن له‌ رابردوودا به‌ ته‌نگ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ و چالاكییه‌ كولتوورییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ بووین، به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتیوانیی چالاكییه‌ كولتوورییه‌كان.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ماهه‌نگی و ده‌ستبارگرتنی رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌ و له‌و رووه‌وه‌ درێغی ناكه‌ین له‌ پێناو بووژاندنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانی كولتووری له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتیی و شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ تایبه‌ت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێنج کورتەفیلم نمایشکران

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

کۆمپانیای دیزنی سازا دەدرێت

ART