ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شانۆگەری “گۆچانەکەی دایکم” لە نوگرەسەلمان نمایشكرا

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان و چالاكانی بواری ئەنفال، لە نوگرەسەلمان، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ نمایشێكی شانۆیی پێشكەشكرد.

شانۆگەری “گۆچانەكەی دایكم” لە نووسین و دەرهێنانی محەممەد ئەحمەد، بەرپرسی هۆبەی چالاكییەكان و لە نواندنی هونەرمەند سەلام خەلیفەیە.

لە چوارچێوەی سەردانێكی كەسوكاری ئەنفالكراوان بۆ نوگرەسەلمان، شەوی پێنجشەممە 16ـی ئایاری 2024، شانۆگەرییەکە كە تایبەت بوو بە گێڕانەوەی گۆشەیەكی چیرۆكە تراژیدییەكانی ئەنفال، نمایشكرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەمەی حەمەسەعید: بە بایەخەوە دەڕوانینە گەشەی كولتووری لە زاخۆ

ART

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART