ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە هەولێر یادی هونەرمەند مشکۆ کرایەوە

لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر، یادی هونەرمەند مشکۆ کرایەوە و ژمارەیەک هونەرمەند ئامادەی یادکردنەوەکە بوون.

یادکردنەوەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، جەودەت نەجار، راوێژکار لە بارەگای بارزانی، فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى رۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و محەمەد دڵشاد، بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری تورکمانی و بنەماڵەی مشکۆ بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە لە کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمانی بەڕێوەچوو و یادی 35 ساڵەیی کۆچی دوایی هونەرمەند ناودار شەوکەت سەعید کرایەوە کە ناوە هونەرییەکەی مشکۆیە.

چەند وتارێک پێشکێشکران، ژیانی هونەریی مشکۆ وەک هونەرمەندی قۆریات و بەستەو مەقاماتی کوردی و تورکمانی خرایەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART