ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاهەنگێكی تایبەت بە رۆژی جیهانی منداڵ سازدەکرێت

رۆژی 1ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سریانی ئاهەنگێك بۆ منداڵان سازدەكات.

ئاهەنگەكە بەشێكە لە زنجیرە چالاكییەكانی فێستیڤاڵی عەنكاوە و لە باخچەكانی سەنتەری ئەكادیمی كۆمەڵایەتی عەنكاوە بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سریانی، بانگهێشتی منداڵان و خێزانەكانیان دەكات بۆ ئەوەی ئامادەی ئاهەنگەكە بن و لەو رۆژەدا منداڵان یادگارییەكی خۆش لە دنیای منداڵیاندا تۆمار بكەن.

بە بۆنەی رۆژی جیهانیی منداڵان، لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان چەندین ئاهەنگ بۆ یادكردنەوەی ئەو رۆژە و بایەخدان بە توانا و بەهرەی منداڵان ساز دەكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی سێیەمی “Dune” بەرهەمدێت

ART

فیلمه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” ناسێندران

سەڵاح

فەزڵ شاکر بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART