دەرهێنەری ناسراوی کورد، به‌همه‌ن قوبادی، له پاریسی فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی شاره‌وانی پاریس، ئان هیدالگۆ کۆبوووە و سه‌باره‌ت به سینه‌مای کوردی، هه‌روه‌ها کە‌لتوور و هونه‌ریی کوردستان گفتوگۆ کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هیدالگۆ، پشتیوانی خۆی بۆ کاری نوێی قوبادی ده‌ربڕی و بڕیارە قوبادی له‌گه‌ڵ وه‌زیری کە‌لتووری ئه‌م وڵاته‌ش کۆببێته‌وه.
به‌همه‌ن قوبادی، سه‌باره‌ت به سینه‌مای کوردی، رایگەیاند “ئێستا له هه‌رێمی کوردستان زۆرتر گرینگی به پڕۆژه‌کانی بیناسازیی و چاککردنی رێگاوبان ده‌درێت که به بڕوای من زۆر پێویسته؛ به‌ڵام له‌وه گرینگتر، بابه‌ته کو‌لتووریی و هونه‌رییه‌کانە، به تایبه‌ت په‌روه‌رده‌ی منداڵان که ئێمه تێیدا زۆر لاوازین و هیوادارم له‌مه‌به‌دواوه فه‌ره‌نسا ئه‌و درگا هونه‌رییانه بکاته‌وه، به تایبه‌ت، هونه‌رمه‌ندانی کورد له باوه‌ش بگڕێت تاوەکو به‌رهه‌ماکانی خۆیان به ئاسووده‌یی به‌رهه‌مبێنن”.
به‌همه‌ن قوبادی به‌نیازه فیلمێکی سینه‌ماییە لەبارەی دوو بنه‌ماڵه‌ی کورد و کۆریا له فه‌ره‌نسا که سه‌رقاڵی کردنەوەی رێستۆرانتێکن.
ئەو فیلمسازە کوردە له نوێترین پڕۆژه‌ی سینه‌مایی خۆیدا که‌ڵک له ئه‌کته‌ره فه‌ڕ‌ه‌نسی و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپا وه‌رده‌گرێت.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/03/photo_2024-03-02_03-33-43.jpg?fit=296%2C286&ssl=1)
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو