ئەستێرەی کەی پۆپ و ئەندامی گرووپی کچانی بلاکپینک، لیسا، لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رۆڵ دەگێڕێت.
زنجیرەکە بەناوی “The White Lotus”یە و سێیەم وەرزی بەرهەمدێت و رووداوەکانی لە تایلەند روودەدەن و لە تۆڕی ئێج بی ئۆ بڵاودەکرێتەوە.
بڕیارە وێنەگرتنی وەرزی سێیەمی زنجیرەکە، لە بانکۆک دەستپێبکات و لە هەردوو دوورگەی بوکێت و کۆ ساموی بێت.
لەم بەرهەمەدا لیسا تەمەن 26 ساڵ، رۆڵی پاڵەوانیەتی لەگەڵ ئەکتەری هۆلیوودی سکۆت جلین دەگێڕێت.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/03/The-White-Lotus.jpg?fit=444%2C248&ssl=1)
هەواڵی پێشوو