هونەرمەند جەمشید، کە زیاتر بە گۆرانییە شاد و رۆمانسییەکان ناوبانگی دەرکردووە، بۆ یەکەمجار بەرهەمێکی ئایینی بەناوی “یا محەممەد” بڵاودەکاتەوە.
بەرهەمەکە بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بڵاوکراوەتەوە و بەم بۆنەیەوە ئەو هونەرمەندە لە پۆستێکی فەیسبووکدا، پیرۆزبایی خۆی لە موسڵمانانی هەموو جیهان کردووە و ئەم بەرهەمیان پێشکێش دەکات.
سروودەکە لە تێکست و ئاوازی فۆلکلۆرە و لە ئەبوزەبی لە نێو مزگەوتدا وێنەگیراوە.
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە چاناڵی تایبەتی جەمشید لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/03/Cemshid.jpg?fit=444%2C444&ssl=1)
هەواڵی پێشوو