ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان دیارییه‌ك پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی سوێد ده‌كات

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دیارییه‌كی تایبه‌تی له‌ بری خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی سوێد كرد.

له‌ یادی 16ی ئازار و تاوانی كیمیاییبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، له‌ په‌رله‌مانی سوێد، ریوڕەسمێک رێكخرا.

رێوڕەسمەکە ساڵانه‌ له‌ لایەن هاوپەیمانی سوێد-کوردستان، تایبه‌ت به‌ ساڵیادی تاوانی كیمیاییبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ رێكده‌خرێت و رێكخراو و لایه‌نه‌ كوردییه‌كان بانگهێشت ده‌كرێن و وتاری تایبه‌ت پێشكه‌ش ده‌كرێت.

له‌ رێوڕەسمەکەی ئه‌مساڵدا، شۆڕش ره‌حیم، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، جیاواز له‌ ساڵانی پێشتر، یه‌كێك بوو له‌ به‌شداربووان و وتاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌شكرد.

له‌ وتاره‌كه‌یدا، شۆڕش رەحیم، باسی لە هێز و توانای هەڵەبجەییەکان کرد لە دووبارە دروستکردنەوەی هیوا و ژیان بۆ شارەکە.

دوای وتاره‌كه‌، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ ناوی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌، دیارییه‌كی تایبه‌تی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی سوێد كرد.

دیارییه‌كه‌ی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، بریتیبوو له‌ تابلۆیه‌كی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌، نه‌سرین عه‌بدوڵڵا و به‌ ناوی خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دیاری پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی سوێد كرا، له‌ پای بایه‌خدانیان به‌ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ڵوێستی بۆ پشتیوانی له‌ گه‌لی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ پشتیوانیکردنی پەنابەرانی سوریا، یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی زیاتر لە دوو ملیار یۆرۆ ته‌رخان ده‌كات

سەڵاح

هێمن حوسێن گۆرانیی بۆ هەولێر دەڵێت

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART