ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فیلمی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

فیلمی سینەمایی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی یەکەم هەفتەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 22ـی ئاداری 2024 لە سینەماکاندا نمایشکرا و داهاتی یەکەم هەفتەی لە سینەماکانی جیهاندا 61 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بوو.

لەو داهاتە، 45 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 16 ملیۆن دۆلاریشی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی فیل کەنانە و هەریەک لە پاوڵ رودد، کاری کون و فین وۆلفهاردە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

چیرۆکی فیلمەکە باس لەوە دەکات کە بەهۆی دۆزینەوەی شوێنەوارێکی کۆن، هێزێکی خراپەکار ئازاد دەبێت، بۆیە دەبێت هەمووان یەکبگرن بۆ پاراستنی جیهان لە سەردەمی سەهۆڵبەندی دووەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

پۆستەری بەشی دووەمی فیلمی “جۆکەر” بڵاوکرایەوە

ART

لە هەولێر ساڵیادی شەهیدبوونى هونەرمەند جەوهەر باپیر کرایەوە

ART

فیلمی “خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا” لە سینەماکانی کوردستان نمایش دەکرێت

ART