پلاتفۆڕمی ئۆ ئێس ئێن، رایگەیاند، وەرزی دووەمی زنجیرەی “House of the Dragon” بڵاودەکرێتەوە.
زنجیرەکە بەرهەمی تۆڕی ئێج بی ئۆیە و بڕیارە لە 17ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە و وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی، یەکەم ترەیلەری بڵاوکرایەوە.
چیرۆکی زنجیرەکە لە رۆمانی “ئاگر و خوێن”ـی جۆرج ئاڕ ئاڕ مارتن وەرگیراوە و وەرزی دووەمی لە هەشت ئەڵقە پێکهاتووە.
لە ترەیلەری زنجیرەکەدا دیارە، ویسترۆس لە شەڕێکی ناخۆیی نزیکبووەتەوە و ئەنجومەنی سەوز سەر بە شا ئیجۆن، رووبەڕووی ئەنجومەنی شێرەکان دەبێتە کە سەر بە شاژن رێنیرایە.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/03/House-of-the-Dragon-1.jpg?fit=380%2C200&ssl=1)
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو