ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مادۆنا بە کۆنسێرتێک لە بەرازیل کۆتایی بە گەشتە هونەرییەکەی دێنێت

بڕیارە مادۆنا، هونەرمەندی ئەمریکی، دوایین کۆنسێرتی لە گەشتە هونەرییەکەی لە بەرازیل پێشکەش دەکات.

ئەو هونەرمەندە رایگەیاند، کۆنسێرتەکە لە 4ـی ئایاری ئەمساڵ لە کەنار دەریای کۆباکابانا لە شاری ریۆدی جانێری سازدەکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو کۆنسێرتەی، گەورەترین کۆنسێرتی دەبێت لە مێژووی کۆنسێرتەکانیدا.

مادۆنا تەمەن 65 ساڵ، لە 2012ـەوە کۆنسێرتی لە بەرازیل ساز نەکردووە و ئەمە یەکەم کۆنسێرتیەتی لە گەشتە هونەرییەکەی بەناوی “Celebration Tour” کە بێ بەرامبەر بێت و ئامانج لێی سوپاسکردنی جەماوەرەکەیتی لەو وڵاتە.

ئەو گەشتە هونەرییەی مادۆنا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 40 ساڵە بەسەر دەرکەوتنی وەک گۆرانیبێژیک و لە 12 وڵات بەڕێوەدەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆرانییەکانی تایلەر سوێفت دەگەڕێندرێنەوە تیکتۆک

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

سیجی ئاوزاوا ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ART