ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجلینا جولی کاری بەرهەمهێنانی بۆ شانۆگەرییەک دەکات

ئەنجلینا جولی، لە دوای ئەوەی لە جیهانی ئەکتەرییەوە رووی لە دەرهێنانی سینەمایی کرد، ئەمجارە رووی لە بەرهەمهێنانی شانۆیی کردووە.

ئەو ئەکتەرە لە نمایشی تایبەتی شانۆگەری “The Outsiders” ئامادەبوو کە لە بەرهەمهێنانی خۆیەتی و لە برۆدوەی لە نیویۆرک نمایشکرا.

لە نمایشەکەدا جولی لەگەڵ هەردوو منداڵەکەی باکس و ڤیڤیان ئامادەبوو و سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشابوو.

ئەم لە کاتێکدایە و کە راکبەری ئەنجلینا جولی و هاوژینی پێشووی براد پێت لە دادگە قوڵبووەتەوە و تاوانی نوێ دەدەنە پاڵ یەکدی.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART