ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیام عەزیزی لەگەڵ گرووپی هەزار دەف کۆنسێرتێک پێشکەش دەکات

پەیام عەزیزی، گۆرانیبێژی کورد، بە هاوبەشی لەگەڵ گرووپی “هەزار داف”، گرووپی “نه‌وای ره‌حمه‌ت” و گرووپی “شاهۆی داڵاهۆ” لە دووەمین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقای دێرینی کوردستان، لە گوندی مێژوویی و گەشتیاریی پاڵەنگانی کامیاران، کۆنسێرتێک به‌ڕێوه‌ده‌بات.

پەیام عەزیزی، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی مۆسیقای عیرفانیی، لە دووەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای که‌ونارای کوردستان، لە رۆژی هەینی ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ لە سێ بەشی جیادا ده‌چێته‌ سه‌ر شانۆ و لەم کۆنسێرتە گەورانەدا، بەشێک لە پارچە مۆسیقا و به‌سته‌ و گۆرانییە هه‌رمانه‌کانی خۆی بە زمانەکانی کوردیی سورانی، فارسی، عەرەبی، تورکی و کوردیی هه‌ورامی پێشکەش دەکات، لەوانە؛ “یا ره‌سوله‌ڵڵا (د.خ)، یا شای مەدینە”، “ئه‌ڵلا مه‌ده‌د”، “یار دەفەرموێت ئه‌ڵڵا”، “گیانه‌ به‌سیه‌تی”، “یا ره‌سوله‌ڵڵا (د.خ) لێمان بڕوانه‌، “ئه‌ی خودا له‌م ئاگربارانه‌”، “یا ره‌سوله‌ڵڵا ده‌خیل”، “لەبه‌یک”، “طلع البدر علینا”، “ئه‌ی گوڵ گیانم گوڵ”، “مه‌ده‌د مه‌ده‌د”، “موسڵمانان”، “یارم چه‌نده‌ جوانه‌”، “جانێ، جانێ”، “مه‌گری، مه‌گری”، “ئاگر کەتییە دڵی من”، “بۆ هه‌موو شوێنێک بڕۆم”، “ساقی وه‌ره‌” و هتد و هەروەها چەند گۆرانییەکی نوێی کوردی پێشکەش ده‌کات.

لە میانه‌ی فێستیڤاڵی مۆسیقای دێرینی کوردستاندا، ئیسماعیل حەمیدی به‌ پێشکه‌شکردنی مه‌قامه‌کانی ئاهوورایی سیاچه‌مانە، “نیما شه‌فیعی” و هەروەها هونەرمەندانی پارێزگای کوردستان و هونەرمەندانی دیکەی پارێزگا جۆراوجۆره‌کانی ئێران، ده‌چنه‌ سه‌ر شانۆ و به‌رنامه‌کانی خۆیان پێشکەش ده‌که‌ن.

دووەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای که‌ونارا و دێرینی کوردستان بە پێشکەشکردنی به‌رنامه‌ی گرووپەکانی ده‌فژەنین بە پاڵپشتیی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمی هەزار ده‌فی پاڵەنگان ـ شارستانی کامیاران بەڕێوەدەچێت.

رێوڕەسمی هەزار ده‌ف، یەکێکە لە جوانترین بۆنه‌ و داب و نەریته‌کانی گوندی مێژوویی و گەشتیاریی پاڵه‌نگان لە کامیاران، کە هه‌موو ساڵێک بە شکۆمەندیی تایبەت و بە ئامادەبوونی گەشتیارانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات، لە پارێزگای کوردستان بەڕێوەدەچێت.

دیمەنی مێژوویی گوندەکە و پێکهاتەی پاک و ده‌ست لێنه‌دراوی پلیکانیی بیناکانی ئه‌م ئاواییه‌، وایکردووە “پاڵەنگان” ببێتە یەکێک لە شوێنەکانی سه‌ردانی گەشتیاریی میراتی جیهانیی هه‌ورامان و لایه‌نه‌ سەرنجڕاکێشە مێژوویی و سروشتییەکانی ئەم گوندە؛ وەک بێشکه‌ی زانایان و ناوداران‌ و شانەیەکی مێژوو لە سه‌ر ئاستی ناوچەکەدا، که‌م وێنه‌ و ناوازەیە و لەگەڵ به‌ڕێوه‌بردنی ئەم بۆنه‌ و رێوڕه‌سمه‌ تایبەتانە، هەنگاوێکی گرنگی دیکە بە ئامانجی تۆمارکردنی جیهانیی ئەم گوندە دەگیرێتە بەر.

مه‌نسوور جیهانی

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Kingdom of the Planet of the Apes” لە سینەماکاندا

ART

پیشانگایەكی کاری دەستی لە هەولێر كرایەوە

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART