ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشیان کردە سەر شاری ئیلات لە ئیسرائیل

 

گرووپە چەکدارەکانی عێراق ڕایانگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بنکەیەکی ئاسمانی ئیسرائیلیان لە ئیلات کردۆتە ئامانج.
ئەمڕۆ دووشەممە، 6-5-2024، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە بەیاننامەیەکدا لەکەناڵی تێلێگرام ڕایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی ئاسمانی ئیسرائیلی لە ئیلات.
دوێنێ یەکشەممەش، هەمان گرووپ “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر بەندەری حەیفا لە ئیسرائیل، هێرشەکەش لە وەڵامی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەیە.
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق، پێشتر چەندین جار لە رێگەی درۆنەوە هێرشیانکردووەتە سەر بنکەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان و بەندەری حەیفا.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە دادگەی فیدراڵیی عێراقەوە لەبارەی مووچە

دڵشاد

لە بەغدا كەسێك بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆیدا دەدۆزرێتەوە

یاسین

ئیسرئیل هێرشی كرده‌ سه‌ر لوبنان ١٦ کەس کوژران

سەڵاح