ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب: سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ غه‌زه‌ بكشێنه‌وه‌ و بارمه‌ته‌كان ئازاد بكرێن

 

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ له‌ پایته‌ختی به‌حره‌ین كاره‌كانی سی و سێیه‌مین لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركره‌كانی لووتكه‌كه‌ تاوتوێی شه‌ڕی غه‌ززه‌ و قه‌یرانی مرۆیی سوودان و بارودۆخی سوریا و یه‌مه‌ن و لوبنان و سۆماڵ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان كرد.

لووتکەکە یەک رۆژ بوو، 22 وڵاتەکەی ئەندام لە یەکێتییەکە راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و پێشنیازیان کرد، دەمودەست شەڕ و پێکدادانەکان کۆتاییان پێ بێت.

ئەندامانی لووتکەکە داوایان کرد هێزێکی نێودەوڵەتیی ئاشتیپارێز پێکبێت، سەرجەم هێزەکانی ئیسرائیل لەنێو کەرتی غەززە بکشێنەوە، گەمارۆی سەر غەززە هەڵبگیرێت و هاوکارییە مرۆییەکان بەزووترین کات بگەیێندرێن، هەروەها گواستنەوەی بەزۆری دانیشتووانی غەززە رەتدەکەنەوە و پاڵپشتیی راگەیاندنی ئاگربەستێکی درێژخایەن و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و گیراوان.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم کەشتی ئەمریکی بەرەو غەززە به‌ڕێكه‌وت

سەڵاح

بەرپرسی پێشووی هەواڵگری بەریتانیا: پێیوابوو ئیسرائیل هەڵەیەکی ستراتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداوە

سەڵاح

سەرۆکی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران هەڵبژێردرا

یاسین