ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

فەلەکناسێک یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد
سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئاشکرا دەکات.

تەها ڕابح، سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر ڕایگەیاند، بەپێی حیساباتی فەلەکی، سەرەتای مانگی ذی الحجە بۆ ساڵی کۆچی 1445 دەکەوێتە ڕۆژی هەینی 7ی حوزەیران و بەمجۆرە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لە ڕووی فەلەکییەوە دەکەوێتەوە ڕۆژی یەکشەممە 16ی حوزەیران.

تەها ڕابح، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هیلالی مانگی ذی الحجة ڕاستەوخۆ لە کاتژمێر 2:39ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی قاهیرە لە ڕۆژی پێنجشەممە 29ی زولقیدە 1445 کە هاوتایە لەگەڵ 6ی حوزەیرانی داهاتوو، دەبینرێت،بەو پێیە ڕۆژی 16ی حوزەیران دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا: ڕووبەڕووی جێگیرکردنی مووشەکەکانی ئەمەریکا لە ئەوروپا ده‌بینه‌وه‌

سەڵاح

ئۆکرانیا: ٣٥ درۆنی ئێرانیمان لە دوو شوێن بەردایەوە 

یاسین

‎سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى ديارى كرد

گوران