ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ئیستەمبۆڵ باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی رووخا

لە گەڕەكی مارتاڵ تەپە لە ئیستەمبۆڵ، باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی رووخا و چەندین برینداری لێكەوتەوە.

ئەمرۆ یەكشەممە دووی حوزەیران، كاتژمێری 8:45 بەیانی، لە گەڕەكی مارتاڵ، باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی رووخا، هۆكاری رووخانەكە دیار نییە، بەڵام زیانە گیانیەكانی زۆرن.

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، تیمەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە، دوو كەسیان بە برینداری رزگار كردووە، بەڵام كەسانی تر هەن كەوتوونەتە لە ژێر باڵەخانە رووخاوەكەدا.

پارێزگای ئیستامبۆڵ، لە راگەیەندراوێكدا باس لە رووخانی ئەو باڵەخانەیە دەكات و دەڵێت، تیمەكان گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و لێكۆڵنەوە دەستی پێكردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی بەغداد بەشداری له پڕۆژەی (هەژماری من) دەکات

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت

سەڵاح