ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎ڕێکخراوی ژینگەپارێزی جیهانی گرینپیس هۆشداری دەدات لە کارەساتێکی ژینگەیی لە دەریای سوور

ڕاگەیاندنی نوقمبوونی کەشتیی بەریتانی ڕوبیمار کە لەلایەن گروپی حوسییەکانەوە کرایە ئامانج لە دەریای سوور، دوو هەفتە لەمەوبەرنیگەرانییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەهۆی کاردانەوەی کارەساتبار و وێرانکەری لەسەر ژیانی دەریایی و کۆمەڵگاکانی یەمەن و ناوچەکەو ئەو وڵاتانەی هاوسنوورن لەگەڵ دەریای سوور.

ڕۆژی 18ی شوبات، بە دووری 18 میل لە بەندەری المخا، لە ڕۆژئاوای یەمەن، کەشتی بارهەڵگریروبیمارکە درێژییەکەی 171 مەتر وپانییەکەی 27 مەترە ، لە دوو هێرشی چەکدارانی حوسی، کە بووە هۆی ئەوەی زیانێکی زۆری پێ بگات و بەشێکی نوقم بێت لەکاتیهەڵگرتنی ٢٢ هەزار تۆن پێوانەی ژەهراوی و ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان و ١٢٠ تۆن گازۆیل و سووتەمەنی گازۆیل دواتر بووە هۆیڕژانی نەوت بە درێژایی ١٨ میل كە دەکاتە نزیکەی ٢٩ کم.

ڕێکخراوی ژینگەپارێزی جیهانی گرینپیس هۆشداری دا لە مەترسیی کارەساتی ژینگەیی لە دەریای سوور، دوای پشتڕاستکردنەوەیڕاپۆرتەکانی نوقمبوونی کەشتییروبیماری بەریتانی کە مادەی مەترسیداری هەڵگرتووە و داوای کرد ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆڕزگارکردن و کۆنتڕۆڵکردنی کەشتیەکە.

ڕێکخراوەکە کە بنکەکەی لە هۆڵەندایە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەو کەشتییە کە زیاتر لە 41 هەزار تۆن پێوانەی هەڵگرتووە، مەترسیڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیکۆسیستەمی دەریایی لە ناوچەکە دروست دەکات.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: ئەم دۆخە ڕەنگە بگۆڕێت بۆ قەیرانێکی ژینگەیی کارەساتبار، ئەگەر ماددە ژەهراویەکان دزە بکەنە ناودەریای سوور، ئەمە دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لە ئیکۆسیستەمی دەریایی، و بەم شێوەیەش دەرکەوتنی کاردانەوەی زیاتری شلەمەنی کە لەبەرامبەردا کاریگەری لەسەر زنجیرە خۆراکییەکان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 3

hakar herki

به‌ ڤیدیۆ.. ده‌ستگركردنی فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌كاتی به‌رتیل وه‌رگرتن

سەڵاح

فازل میرانی په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند

سەڵاح