ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕۆژنامەی گاردیان: پێنج سەربازی هێزی تایبەتی بەریتانیا بە تۆمەتی تاوانی جەنگ لە سووریا تۆمەتبار کراون

ڕۆژنامەی ‘گاردیان’ـی بەریتانی بڵاویکردەوە، پۆلیسی بەریتانیا پێنج ئەندامی هێزی ئاسمانی تایبەت “SAS”ـی وڵاتەکەیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی سووریادا دەستگیرکرد.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا قسەی لەسەر بابەتەکە نەکردووە بەڵام ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکانی بەرگرییەوە ڕایگەیاندووە، ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە دەستگیرکردن سەربازەکان دەکەن “راستن”.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا گوتی: “هەرتۆمەتێکی سەرپێچی لەسەر فەرمانبەرانمان هەبێت بە جددی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت”.
دۆسیەکە پێنج کەسی تێدایە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی کەسێکی گومانلێکراوی توندڕەو لە سووریا لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی دوو ساڵ لەمەوبەر، ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕوونی کردەوە، کە دۆسیەکان گەیشتوونەتە دەست دەسەڵاتی لێکۆڵینەوە، لەگەڵ ڕاسپاردە بۆ تۆمارکردنی تۆمەتی کوشتن.
بەپێی هەواڵێکی گاردیانی بەریتانی، گوایە ئەو پێنج سەربازە “هێزی زۆریان لە ڕووداوەکەدا بەکارهێناوە”، سەربازەکانیش ئەمە ڕەتدەکەنەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێیان وایە “ئەو کەسە هەڕەشەی دروستکردووە، هەربۆیە کوشتوویانە”.
هێزی ئاسمانی تایبەتی بەریتانیا لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا لە سووریا جێگیر کراون و بە نهێنی بەشداری شەڕی داعشیان کردووە و پاڵپشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن لە ڕۆژئاوای کوردستان.
س/حوڕە
و/

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆریای باشور پیۆنگ یانگ تۆمەتباردەکات بە مەشقپێکردنی حەماس

یاسین

سودانی: هیچ مووشەک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە عێراقەوە هەڵنەدراوە

یاسین

وەزیرێکی ئیسرائیل: ئیسرائیل لە شەڕی حەماسدا دۆڕاوە

یاسین