ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئوستراڵیا: ئەگەر ئیسرائیل ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت ئەوە پشتیوانی نێودەوڵەتی لەدەستدەدات

بینی وونگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڕێگەی خۆی لە شەڕی غەززە، ئیسرائیل لاواز دەکات، هەروەها داوای لە ئیسرائیل کرد ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت یان مەترسی لەدەستدانی پشتیوانی نێودەوڵەتی زیاتر دەکات.
لە وەڵامی پرسیارێک بینی وونگ ڕایگەیاند، پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ئیسرائیل بەردەوام لە دابەزینە، ئەگەر چارەسەری کارەساتی مرۆیی لە غەززە نەکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، “پێموایە جیهان لە دۆخی ئێستا ترساوە و دەڵێم تا ئیسرائیل ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت، بەردەوام دەبێت لە لەدەستدانی پشتگیری نێودەوڵەتی”.
کەنەدا، ئوسترالیا و نیوزلەندا لە مانگی رابردوودا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای دەستبەجێ ئاگربەستی مرۆیییان کرد. وونگ ئاماژەی بەوەشکرد، سێ وڵاتەکە یەکگرتوو بوون بۆ بەهێزکردنی دەنگەکانیان.
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی شەممەی رابردوو ڕایگەیاند، “ناتانیاهۆ زیانی زیاتر لە یارمەتیدانی ئیسرائیل دەدات” بە بەڕێوەبردنی شەڕەکە بە شێوەیەک کە لەگەڵ بەهاکانی وڵاتەکەدا ناگونجێت.
س/رۆیتەرز
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی لەگەڵ فراكسیۆنە عەرەبییە سوننەكانی كەركووك كۆ دەبێتەوە

سەڵاح

راگەیندراوێک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر

یاسین

سەرۆك بارزانی: دەركردن و لێسەندنەوەی ناسنامە لە سەدان هەزار خوشك و برای كوردی فەیلی تاوان و زوڵمێكی زۆر گەورە بوو

سەڵاح