ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە پارێزگای لوڕستان کچێکی تەمەن ٢١ ساڵان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

 

کچێکی ٢١ ساڵان، بە ناوی “نیگار کەریمیان” خەڵکی شاری “بروجێن” لە پارێزگای “چوارمەحاڵ و بەختیاری” و دانیشتووی شاری ئیسفەهان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی  ئێران بەسەختی بریندار بووە و دوای چەند کاتژمێرێک بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو بڵاوی‌کردەوە،  کاتژمێر ١ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٩ی ئاداری ٢٠٢٤، چەکدارانی ئێران لە دووڕێیانی شاری “چەمەنسوڵتان”ی سەر بە ناوچەی ئەلیگودەرزی سەر بە پارێزگای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و هاووڵاتییەک بە ناوی، نیگار کەریمیان و تەمەن ٢١ ساڵ بریندار بووە و دواتر گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانی کەریمیان، گوتوویەتی ئەم خێزانە لە کاتی گەڕانەوەیان لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی خاڵۆیان لە گوندی “فەرسەش”ی ئەلیگودەرز بۆ ئیسفەهان، لە دووڕێیانی شاری “چەمەنسوڵتان”ی سەربە ئەلیگودەرز، هێزە حکوومەتییەکان بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک یان تەقەیەکی ئاسمانی، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ئۆتۆمۆبیلەکەیان کردووە فیشەکی چەکدارانی ئێران نیگاری پێکاوە و باوکیشی بە سووکی بریندار بووە.

چەکدارەکان دواتر گوتوویان به هەڵە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکە کردووە.

لە ڕووداوێکی دیکەدا هەر لە پارێزگای لوڕستان هێزی ئەمنی ئەمنیی ئێران تەقەیان لە ئۆمبێلێک کرد و لەوێش کچێک بە ناوی “ئاناهیتا ئەمیرپۆوور گیانی لە دەست دا.

هێزە ئەمنیەکانی ئێران بەهۆکاری جۆراوجۆر لە سەرانسەری ئێران و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان تەقە لە ئۆتۆمبێلی خەڵکی ئاسایی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانی فەڕەنسا نيازی وایه‌ لە باربردن به‌ یاسایی بکات

سەڵاح

71%ی دەرچووانی ئافرەت لە ئێران بێکارن

یاسین

سەرچاوەیەکی ئەمریکای:حەماس زۆربەی دیلە ئیسرائیلییەکانی کوشتووە

سەڵاح