ئیدارەی تەندروستیی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆمبابارانی سوپای ئیسرائیلەوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٢ کەس لەناوچە جیاوازەکانی غەززە کوژراون و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش برینداربوون.
ئیدارەی تەندروستی غەززە بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە لە غەززە بەدەستی سوپای ئیسرائیل کوژراون، گەیشتە ٣١ هەزار و ٦٤٥ کەس.
بە گوێرەی ئاماری بڵاو کراوە هەتا ئێستا زیاتر لە ٧٣ هەزار و ٦٠٠ کەس بە هۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززه بریندار بوونە و هەزاران کەسی هەتا ئێستا بیسەروشوێنن.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/03/inbound5756672690934975585.jpg?fit=960%2C720&ssl=1)
هەواڵی داهاتوو