ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شەپۆلی گەرمای توند لە بەرازیلی گرتەوە

لە کاتێکدا کە هێشتا لە نیوەگۆی باکووری زەوی زستانە ، بەڵام پلەی گەرمی ڕاستەقینەی شاری “ڕیۆدی ژانیرۆ”ی پێتەختی بەرازیل ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە ٤٢ پلەی سەدی.
بەڵام بەرزترین پلەی گەرما لەم شارەدا کە شەش ملیۆن کەسی تێدایە ٦٢.٣ پلە بووە کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە.
ئەم بەرزبوونەوەیە زۆرەی گەرما بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و دیاردەی “ئەل نینۆ” لە ئەمریکای باشوور ڕوویداوە.
ناوچەی ڕۆژئاوای ڕیۆ لە گەڕەکە هەژار و کەم خزمەتگوزارییەکان پێکهاتووە کە زیاتر لە ٤٠%ی دانیشتوانی شارەکە لەوێ نیشتەجێن. خەڵکی ئەم گەڕەکە بێبەشانە بەشی زۆریان ئامێری فێنک‌کەرەوەیان نیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێدانی ڤیزەی دوبەی ڕاگیرا

یاسین

ئوسترالیا سۆشیال میدیا قەدەغە دەکات

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسيی پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

گوران