ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە دژی ناردنی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا، ڕووسیا هۆشداری دایە ژاپۆن

 

سێرگی جیوستکی، بەڕێوەبەری بەشی سێیەمی ئاسیا لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە دەرئەنجامەکانی ڕادەستکردنی مووشەکی پاتریۆتی ژاپۆنی بە ئۆکرانیا لە ڕێگەی ئەمەریکاوە، مۆسکۆ هۆشداری داوەتە تۆکیۆ.

سێرگی جیۆستکی گوتیشی: “کاتێک کابینەی فومیۆ کیشیدا لە مانگی کانوونی یەکەمی 2023دا هەموارکردنەوەیەکی یاسایی دەرکرد، کە ڕێگەی بە دابینکردنی مووشەکی پاتریۆت بۆ واشنتن دا، لایەنێکی ژاپۆنی ڕاستەوخۆ ئاگادارمانی کردەوە کە هیچ گومانێکمان نییە سوودمەندی کۆتایی ئەو بڕیارە ئۆکرانیایە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامبوون لە ناردنی چەک بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا بە هاوبەشی تۆکیۆ، تەنها دەبێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان.

جیوستکی باسی لەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی ژاپۆن لە قەیرانی ئۆکرانیا لایەنگری ڕۆژئاوایان گرتووەتەبەر و لە ئەنجامدا پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ژاپۆنیان تێکدا، کە دەیان ساڵ بەردەوام بووە.

ڕاشیگەیاند، دەبێت بەردەوام بین لە وەڵامدانەوە و بەرپەرچدانەوە تا تۆکیۆ دەستبەرداری سیاسەتی نادۆستانە دەبێت و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆی لەبەرچاو دەگرێت.

 

k24

هەواڵی پەیوەندیدار

پۆلیسی ئوردن بەگازی فرمێسک ڕێژ خۆپیشاندەرانی دوورخستەوە

سەڵاح

نەرویج، ئیرلەندا و ئیسپانای ئەمڕۆ وڵاتی فەلەستین بە فەرمی دەناسن

سەڵاح

ئێران: مەترسیمان لەسەر بێت، بۆمبی ئەتۆم بەرهەم دەهێنین

سەڵاح