نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەفەڵستین پشتڕاستیکردەوە و گوتی، هۆکاری لۆژیکی هەیە کە بڵێین ئیسرائیل کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە، هەروەها پاکتاوی نەژادی کردووە دژی فەڵەستینییەکان.
فرانسیسکا ئەلبانیز، لە ڕاپۆڕتەکەیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە پێشکەشی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ دەکات لە ژنێڤ، گوتی: “هێرشەکەی ئیسرائیل بەو قەبارەیە بۆ سەر کەرتی غەززە، هەروەها وێرانکردنی ژیانی هاووڵاتیان، ئەو نیەتەی ئەو گرووپەی ئاشکرا کردووە کە دەیانەوێت فەڵەستین وێرانبکەن”.
ئەو پسپۆڕە لە ڕاپۆڕتەکەی بەناونیشانی ” پڕۆسەی جینۆسایدکردن” گویشتە ئەو ئەنجامەی کە هۆکاری لۆژیکی هەیە بۆ ئەوەی بڵێت، ئیسرائیل جینۆسایدی بەرانبەر فەڵەستینییەکان کردووە.
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشکرد، کە سێ جۆر جینۆسایدکردن هەیە، ئەوانیش: کوشتنی ئەندامانی گرووپەکە، زیانگەیاندن بە لاشە یان دەروونی یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکە، هەروەها بەئەنقەست ئەشکەنجەدانی گرووپەکە و لەناوبردنی.
نوێنەرانی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، بەتەواوی ئەو ڕاپۆڕتەیان ڕەت کردەوە و ڕایانگەیاند، ئەو ڕاپۆرتە بەشێک لەو هەڵمەتەی کە مەبەست لێی تێکدانی وڵاتی جولەکەکانە.
س/حوڕە
و/ج
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/03/inbound6315982448935799991.jpg?fit=960%2C540&ssl=1)
هەواڵی داهاتوو