ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمرۆ دادگایی کردنی ئەڵمانیا دەستپێدەکات لەسەر ئاسانکاری کردن بۆ کۆمەڵکوژییەکانی غەززە

ئەمڕۆ دووشەممە، دانیشتنی بەرایی لە دادگای نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر کۆتاییهێنان بە هاوکاریی سەربازیی و هاوکارییەکانی دیکەی ئەڵمانیا بۆ ئیسرائیل دەستپێدەکات، بە تۆمەتی ئەوەی بەرلین “ئاسانکاری” دەکات بۆ کۆمەڵکوژی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا لە غەززە.
ئیسرائیل بە توندی ڕەتیدەکاتەوە کە هەڵمەتە سەربازییەکەی یەکسان بێت بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی کۆمەڵکوژی.
ئەو دۆسیەیەی نیکاراگوا هێناویەتییە سەر ئەڵمانیا، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەڵمەتە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەکاتە ئامانج.
سێباستیان فیشەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بەر لە دانیشتنەکە ڕایگەیاندووە، “ئێمە ئارامین و هەڵوێستی یاسایی خۆمان لە دادگا دیاری دەکەین”.
فیشەر ڕۆژی هەینی لە بەرلین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە تۆمەتەکانی نیکاراگوا ڕەتدەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەڵمانیا ڕێککەوتننامەی جینۆساید و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پێشێل نەکردووە و بە وردی ئەمە دەخەینە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی.
نیکاراگوا داوای لە دادگاکە کرد کە فەرمانی سەرەتایی دەربکات کە بە “رێوشوێنی کاتی” کە ئەڵمانیا “دەستبەجێ هاوکارییەکانی بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت، بەتایبەتی هاوکارییە سەربازییەکانی، لەنێویاندا ئامێرە سەربازییەکان، بە مەرجێک ڕەنگە ئەو جۆرە هاوکارییانە بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی کۆمەڵکوژی و یاسای نێودەوڵەتی بەکاربهێنرێت.
پێدەچێت دادگایکردنەکە چەند هەفتەیەک بخایەنێت تا بڕیاری سەرەتایی خۆی دەربکات، هەروەها دۆسیەی نیکاراگوا بۆ ساڵانێک درێژە بکێشێت.
دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتێکدایە کە بانگەوازی زیاتر بۆ هاوپەیمانان دەکرێت، تاوەکو دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕابگرن.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو، باڵاترین دەزگای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتان کرد کە فرۆشتن یان ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕابگرن. ئەمەریکا و ئەڵمانیا دژایەتی ئەو بڕیارنامەیەیان کرد.
س/حوڕە
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

مووچەی هەزارەها کەس زیاد دەبێت

یاسین

هەلی دامەزراندن رادەگەیندرێت

یاسین

داعش بە تەمای ژەهراوی‌کردنی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقە

یاسین