ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕووسیا: سەرکردەکانی ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بە هاوبەشی هێرشەکەی کرۆکۆس دەزانێت

دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا، پێیوایە سەرکردەکانی ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا هاوبەشن لە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەنتەری بازرگانی “کرۆکۆس” و ئۆکراینییەکانیش فەرمانی هێرشەکەیان داوە.
دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، “چیە سەرکردە بەڕێزەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا! ئایا لێدوانی تیرۆریستەکان کە بەڵێنی ملیۆنێک ڕۆبڵیان پێدراوە لە کیێڤ و هەڵاتن لە ڕێگەی سنووری نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەس نییە بۆ ئێوە؟ هێرشەکە بە فەرمانی “داعش” بووە ڕاستە؟.
کەناڵی “ڕووسیا-1” پێشتر دیمەنی دانپێدانانی ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەکەی کرۆکۆسی بڵاوکردەوە. کە ڕێکخەری ئۆپراسیۆنەکەیان ئاشکرا کرد کە ناوی سەیفوڵڵا بووە، کە شوێنی هێرشەکە و ڕێگای هەڵهاتنی ئەودیوی سنووری لەگەڵ ئۆکرانیا دیاری کرد و بەڵێنی پاداشتی داراییان پێداون.
لەو دۆسیەیەدا 11 تۆمەتبار دەستگیرکراون کە چوار کەسیان خەڵکی تاجیکستانن و ئەنجامدەری ڕاستەوخۆی ئەو هێرشە بوون، هەروەها ڕۆژی 1ـی نیسان، چوار کەسی بیانی لە داغستانی ڕووسیا بە تۆمەتی بەشداریکردن لە پارەدارکردنی تاوانباران و دابینکردنی چەک بۆیان دەستگیرکران.
ئەو چوار کەسە لە پارێزگای برایانسکی ڕووسیا کە هاوسنووری ئۆکرانیایە، لە کاتی هەوڵدانیان بۆ هەڵهاتن بەرەو کیێڤ دەستبەسەر کراون.
ئێوارەی ڕۆژی (22ـی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکدار لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆ، هێرشیان کردە سەر ئاهەنگێک لە هۆڵی کۆرکۆس و تەقەیان لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکە کرد و بە گوێرەی ئامارەکان، زیاتر لە 139 کوژراون و ده‌یان کەسی دیکەش برینداربوون.
س/ئارتی
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران.. خێزانی كرێكاران و خانەنشینان كەوتوونەتە خوار هێڵی هەژارییەوە

سەڵاح

لە بەکارهێنانی دراوە دیجیتاڵییەکان لە عێراق هۆشداریی دەدرێت

یاسین

پاریس سانجێرمان بۆندێكی خه‌یاڵی پێشكه‌ش به‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات

یاسین