ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

واشنتن دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق فراوانتر بکات

 

بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی جۆو بایدن ئاشکرای کرد، هاوبەشی ئەمنی و بەرگریی نێوان ئەمەریکا و عێراق دەبێتە “بەشێکی گرنگ” لە کۆمەڵێک بابەتی سەرەکی لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات. هەروەها داوای کرد ئەم پەیوەندییە بگوازرێتەوە بۆ “قۆناغێکی نوێی” “هاوکاری بەرهەمدار” لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

ئەو بەرپرسە باڵایە ئەمریکییە لە واشنتن دی سی بە ڕۆژنامەنوسسانی گوت: یەکەم سەردانی سودانی کە لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەکات، بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و تێیدا چەندین کۆبوونەوە دەکات لەگەڵ هەردوو جۆو بایدن و ئەنتۆنی بلینکن و لوید ئۆستن، جگە لە بەرپرسانی دیکە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی شاندێکی گەورە دەکات کە وەزیرانی نەوت و دارایی و بازرگانی و کارەبا لەخۆدەگرێت، بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوان لەوانە زیادکردنی ئاسایش و سەربەخۆیی وزە، چاکسازی بانکی، و بەهێزکردنی دیموکراسی و حوکمڕانی لە عێراق.

ئەو بەرپرسە باڵایە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەدا “ئەمە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ قسەکردن لەسەر ئاراستەی داهاتووی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان و بنیاتنانی لەسەر ئەو هاوبەشییە هەمەلایەنەیەی کە هەمانە و تا ئێستاش دەمانەوێت پەرەی پێبدەین و فراوانتری بکەین.

ئەو بەرپرسە داوای کردووە “ئەو پەیوەندییە بۆ 360 پلە فراوان بکرێت”. واتە گشتگیرە و ئاماژەی بە بەرژەوەندی واشنتن کرد بۆ “پاراستنی میراتی کولتووری، کەمکردنەوەی کێشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و ئەنجامدانی پڕۆژەی ئاو”.

س/شەرقولئەوسەت
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆی گیرۆدەبووانی نەخۆشیی سیل لە عێراق لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پلەی یەکەم دایە

یاسین

ترەمپ: تیک تۆک هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی

یاسین

سعوودیە داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لوبنان جێ بهێڵن

یاسین