نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، حەماس پێشنیاری نوێی ئاگربەستی ڕەت کردەوە.
لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوە یەحیا سینوار، سەرۆکی حەماس، “حەزی لە ڕێککەوتنێکی نوێ نیە” و دەیەوێت “سوود لە گرژیی نێوان ئیسرائیل و ئێران وەربگرێت و وادیارە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ئەو گرژییە بۆ تەواوی ناوچەکە دەدات.”
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند بە داواکارییەکانی بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە پابەندە.
هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا، میسر و قەتەر پێشنیارێکی نوێیان بۆ ئاگربەستی شەش هەفتەیی و گۆڕینەوەی بارمتەکان لەگەڵ زیندانیانی فەلەستینی پێشکەش کرد.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/04/inbound8936707217078340944.jpg?fit=590%2C393&ssl=1)
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو