ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە سەرەتای مانگی نیسانەوە ٣٩ سەربازی سووریا کوژراون و بریندار بوون

لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا 39 سەربازی حکوومەتی سووریا لە هێرشە جیاوازەکانی داعش لە بیابانەکانی ئەم وڵاتە کوژراون و بریندار بوون.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی 14 هێرشی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و دیمەشق (داعش) لە بیابانی سووریا، 27 سەرباز کوژراون و 12 سەربازی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، 6 هێرش لە دێرزۆر ڕوویانداوە و بە هۆیانەوە 13 سەرباز ، 2 سەرباز لە حومس، 3 لە ڕەقە و 1 سەرباز لە حەما. کوژراون
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا ١١٥ هێرش لە شار و پارێزگا جیاجیاکانی ئەم وڵاتە کراون و لە ئەنجامدا ٣٠١ کەس کوژراون و خەڵکی سڤیلیان تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە روو

یاسین

تورکیا لە پرۆسەی تێکەڵ‌بوون بە یەکیەتیی ئەوروپادا بەرەو دوا گەڕاوەتەوە

یاسین

باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

یاسین