ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرکەوتنى هێزى نەرمى کوردستان بەرامبەر هێزى ڕەق

رێبوار حەمەلاو شوانى

زیاتر لە سەد ساڵ تاقیکردنەوەى گەلى کورد بۆ دەستبەرداکردنى لە مافەرەواکانى بە جۆرها چەک وئاستەنگ و کۆمەڵکوژى و پیلانگێرى و بە ئێستاى مووشەکى بالستیک ودرۆنى مێنرێژکراو وانەیەکى باش بەرامبەر گەلى کورد کە نەتەوەیەکى ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست و دراوسێ دۆست و هەردەم حەزى لە پێکەوەژیانى ئاشتیانە وسەقامگیرى بووە لەگەڵ ئەوەشدا پارێزەرى هەموو ئەو پێکهاتە و ئایین و ئایینزایانە بووە کە لەگەڵیدا لە ژێر یەک چەتر لە نێو خاکى کوردستاندا وەک دوورگەیەکى ئاڕام و پڕتەناهى ژیانى بە سەر بردووە ، هەڵبەت هەموو ئەو هەوڵ و خەبات و تێکۆشانانە هەروا بە ئاسانى نەهاتوونەتەدى بەڵکو بەرهەمى قوربانیدان و پشوودرێژى گەلى کورد و بوونى سەرکردایەتییەکى ژیرانەیە لە دوێنى و ئێستادا و بەتایبەتى کە هەرێمى کوردستان و پێگە هەستیار و گرنگەکەى کەوتۆتە ناوچەیەک بە ناوى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، بەتایبەتى کە لەماوەى 32 ساڵ حکومڕانیکردنیدا توانیوێتى بەو هەڵسوکەوت و مامەڵەکردن و دیپلۆماسییەتەى ئەمڕۆ شوناس و ئاستى پەیوەندییەکانى بگەێنێتە قۆناغێکى گرنگ لە سەر ئاستى ناوچەکە و دراوسێ و نێودەوڵەتییشدا ، لەگەڵ ئەوەى کە نەتەوەیی کورد ، بەگەورەترین نەتەوەیی بێ دەوڵەت لە سەر ئاستى ناوچەکە و جیهان هەژمار دەکرێت و تا ئێستاش دەوڵەتى نییە ، بەڵام ئەمڕۆ روویەکى جوانى نەتەوەکەى پیشانى هەموو دوونیا داوە ، ئاستى پەیوەندیییەکانى هیچ جیاوازییەکى نییە لەگەڵ دەوڵەتێکى سەربەخۆ و بانگهێشت و سەردانە فەرمییەکان و ئینجا بەشداریکردن لە کۆنفرانس و کۆڕبەند و ناوەندە ئاکادێمیەکانى ناوچەکە ونێودەوڵەتیی بەڵگەیەکى حاشاهەڵنەگرن .
سەردان و بانگهێشتى فەرمى گەورە بەرپرسانى تورکیا و ئێران و وڵاتانى ناوچەکە و جیهان بۆ هەولێرى پایتەختى کوردستان وپێچەوانەکەشى ئاماژەیەکى روونە بە رۆڵ و سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان ، ئەوەش روونە کە ئەوەى کە بە لۆژیک و دیپلۆماسى ئامانجەکانى دەپێکێت ، بە شەڕانگێزى و هێزى ڕەق نایەتەدى و ئەزموونى ڕابردووش باشترین بەڵگەیە ، بەتایبەتى مامەڵەکردنى هەرێمى کوردستان لەگەڵ دراوسێیەکانى جگە لە فەراهەمکردنى ئاشتى و بەرژوەندى هاوبەش تا ئێستا هیچ زیانێکى جگە لە گەیاندنى قازانج لێنەکەوتۆتەوە و بە پێچەوانەوە زۆرجاریش بەرژوەندنى تاک لایەنە و نالۆژیکانەى ئەو دراوسێیانە زیانى زۆرى بە هەرێمى کوردستان گەیاندووە ، لەگەڵ ئەوەشدا سەرکردایەتیی سیاسى هەرێمى کوردستان هەمیشە لۆژیکانە و بەڕێگەى دیپلۆماسى و هێزى نەرمەوە مامەڵەى کردووە ، رۆڵ و پێگەى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان چ وەک کەسایەتیی دیار لە رووى سیاسى و دیپلۆماسى و چ وەک پێگە لە سەر ئاستى کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتى حسیاب کراوە و دیارە هەموو ئەمانەش سەرچاوەکەیان لە بەهێزى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە سەرچاوەى گڕتووە ، کە خاوەن قورسیاییەکى زۆرە و وڵاتانى ناوچەکە و جیهان دیدگا و بۆچوونى پارتى و بارزانییان لە سەر ئاستى ناوچەکە و جیهان بەلاوە جێ بایەخە، بەتایبەتى لە هەموو ئەو کێشە و ململانێی و شەڕوئاڵۆزییەکانى ناوچەکەدا ، جوڵە سیاسى و دیپلۆماسییەکان و هێزى نەرمى بارزانى کاریگەرى و پێگەى کوردستانى بەهێزتر و سەنگینتر کردووە ، چونکە هەرێمى کوردستان و سەرکردایەتییەکى هەمیشە ئامرازى و هەوێنى ئاسایش و سەقامگیرى و پێشکەوتن وگەشەسەندنى ئابوورىین و ئیدارەدانى قەیرانەکان و مامەڵەکردنى ژیرانە لە پێناو کوردستانێکى گەش و ئاوەدان .
بانگهێشت و سەردانى فەرمى نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ تارانى پایتەخت و دیدار وکۆبوونەوەى لەگەڵ ڕێبەر و سەرۆککۆمارى و سەرۆکى پەرلەمان و وەزیرى دەرەوە و گەورە بەرپرسانى ترى ئێران ،هەنگاوێکى گرنگە بۆ لێکتێشگەیشتن و چارەسەرى گرنگە بە ئاڕاستەى ڕێگە دروستەکان چونکە ئێمەى هەرێمى کوردستان لە رووى جوگرافیا و بەرژەندى و پەیوەندییەکان سنوورێکى بەرفراوانە ، ئەو هەنگاوەش دەبێتە هۆى باشبوونەوەى پەیوەندییەکان و کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتە دەبێتەهۆى زیاتر سەقامگیرى و متمانە و ئاشتى نێوان تاران وهەولێر ، هەڵدانەوەى لاپەرەیەکى نوێیە لەڕووى پەیوەندییەکان بەتایبەتى کە بە ئەگەرى زۆر ئەو دیدگا هەڵەیەى کە لەلایەن ئێرانەوە بەرامبەر بە کوردستان دروستبوو و بەڵام رۆژ بە رۆژ زیاتر رۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان لە ناوچەکە و جیهاندا باشتر روونتر دەبێتەوە بەتایبەتى کە هەولێرى پایتەختى کوردستان هەوێنى ئارامى و سەقامگیرییە بەتایبەتیش لەگەڵ دراوسێیەکانى و ئێران کە مێژووییەکى کۆن وزیاتر لە چوار دەیەى هەیە و وەک چۆن ستراتیژى سەرۆک بارزانى وەک ڕێبەرى نەتەوەیی کورد و نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێم و مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان هەمیشە جەختیان لە سەر ئەو راستییە کردۆتەوە کە هەرێمى کوردستان هەرگیز نەبۆتە مەترسى بۆ سەر ئەمنییەت و بەرژوەندیی هیچکام لە دراوسێیەکانى بەڵکو هەمیشە دلنییایی بووە بۆ سەقامگیرى وئاشتى لە ناوچەکەدا .
بۆیە، زەروورە کە دراوسێیەکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەت ئێران ، ڕێز لە دراوسێیتى و ئەو مێژوو و سنوور و بەرژوەندییە هاوبەشانە بگرن ، ڕەچاوى سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان بگرن کە ئەمڕۆ رۆڵى گرنگ وبەرچاوى لە سەر ئاستى ناوچەکە و جیهانیش هەیە ، ناکرێت بەڕێگەى هەندێک ڕاپۆرتى ناراست و چەواشەکارانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمى کوردستان بکرێت وەک چۆن لە ماوەى رابردوو چەندە زیانى گەورە بەر ئاستى پەیوەندییەکانى هەولێر وتاران گەیشت ، چونکە هەرێمى کوردستان هەرگیز هۆکار نەبووە و نابێت بۆ زیانگەیاندن بە هیچ وڵاتێکى دراوسێ و ناوچەکە و کارى کردووە لە پێناو بەژەوەندییە هاوبەشەکان بەتایبەت لەگەڵ دراوسێیەکانى ، بۆیە ئێستاش چاوى لەوەیە کە ئاستى پەیوەندییە ئابوورى و کەلتوورى و سیاسى و پەروەردیی و بوارەکانى تر بگەێنێتە ئاستێکى بەرزتر لە پێناو بونیانتانەوە و بەرژوەندى زیاتر .
بە پێى هەموو خوێندنەوەکان ، هەڵکردنى ئاڵای پیرۆزى کوردستان لە تارانى پایتەخت لە کاتى پێشوازیکردنى نێچیرڤان بارزانى ،سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، ئاماژەیەکى روون و هەوڵێکى زۆرى بەرپرسانى ئێرانە و پەیامێکى روونە بۆ گۆرانکاریی ئەرێنییە لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان ، چونکە ئیتر نکۆڵى کوردن لە بوونى نەتەوەیەکى وەک گەلى کورد کە دەیان ساڵە بە ئاگر وئاسن هەوڵى سڕینەوە و لەناوچوون درا ، ئیتر بووەتە ئەستەم بەتایبەتى کە لە سەر خاک و نیشتیمانى ڕەسەنى خۆى بێت ، هەروەها ئاماژەیەکى روونە بە سەرکەوتنى هێزى نەرمى کوردستان بەرامبەر هێزى ڕەق و هەنگاوێکیش دەبێت بۆ چارەسەرکردنى کێشە هەڵواستراوەکانى نێوان هەولێر وبەغدا و تاران وهەولێرى لە سەر بنەماى بەرژوەندیی هاوبەش و سەقامگیرى و گەڕانەوەى متمانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەل چاوەرێی ئەو ستۆپەیان لە پارتی دەکردبە دادگای نافیدڕاڵی بکات

دڵشاد

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە

یاسین

دژایەتیکردن و خوارنا مافێ کوردان هەتا کەنگی؟

دڵشاد