ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئایا هەرێم هەڵدوەشێتەوە؟

بێهیواكردنی كورد لە ١٩٨٨ و ٢٠٢٤ دا و وتەیەكی مێژووی جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ ئەو كات و بۆ ئێستاش!

ساڵی ١٩٨٨ كە جەنگی ٨ سالەی عێڕاق و ئێران كۆتایی هات، كەسانێك پێیان وابوو ئیتر بعث و سەدام تەواوی هێزە سەربازی و مادیی و هەواڵگێرییەكانی بەكاردەهێنێت بۆ لێدان لە بزوتنەوە و شۆڕشە كوردیەكان و ئیتر بۆ هەتا هەتایە یان بەلایەنی كەم بۆ سەد ساڵیتر پرسی كورد سەركوتدەكەن و هیچ ئاسارێكی لێناهێلنەوە

ئەوەی ڕوویدا ڕێك پێچەوانە بوو، نەك تەنیا بۆ ناحەزان و كرێگراوان بەڵكو بۆ هەندێك نیشتیمانپەروورانیش جێگەی پێشبینی نەبوو، هەر سێ ساڵی نەبرد بەڵكو تەنیا ٢ ساڵ و ٧ مانگ تێپەری، لە ١٩٩١ سەرهەڵدان و ڕاپەرینی گەلی كورد كە گەورەترین دەسكەوتی كورد بوو ڕویدا.

ئێستاش وەك ٨٨ ( هەرێم هەلدەوەشێتەوە یان شتێك بەناوی هەرێم نامێنت)بووە بە وێردی سەر زمانیان، كە گوایە فشارەكانی بەغدا و دادگای باڵا خەریكە هەرێم لە چەند ساڵیتردا هەڵوەشێنێتەوە، با نە ناحەزان دڵخۆش بن و نە نیشتیمانپەروەران دڵگران بن لە خەونی حوشتر زیاتر هیچی دیكە نییە.
ورەتان بەرز بێت و بێ هیوا نەبن، با ئەوان وەك ٨٨ خەریكی چاندنی تۆی نائومێدی بن، ئێمەش با وەك ٨٨ و خواكورك خەریكی بەرگری كردن بین، دڵنیابن ئەمجارە ٣ ساڵیش ناخایەنێت ئەوە ڕوودەدات كە نە دۆست نە دوژمنیش چاوەڕێی نەدەكرد، ئەوەتان لەیاد بێت هیچ زاڵمێك وەك سەدام زۆردار نییە و هیچ زوڵمێكیش تا سەر نییە.

لە كۆتاییدا وتەیەكی مێژووی جەنابی سەرۆك لە ١٩٨٨ دا بەربیرتان دێنمەوە دەڵێی ڕێك بئ ئەمڕۆ ئەم قسەیە كراوە:
” من موتەئەکیدم ماوەیەکی زۆر زۆر کەم زۆر شتی تریش ڕوون دەبێتەوە ، یا وەزعەکە بە عام دەگۆڕێت، یانی وەزعی ناوخۆی عێراق ، تەتەوراتی کە ئەبێت ، یان دوژمن ناچار دەبێت، ئەگەر ئەم نەوعە مقاوەمەیە بەردەوام بێت، ناچار دەبێت بیر لە وەزعی خۆی بکاتەوە”.

سیپان شێروانی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

هەواڵی پەیوەندیدار

سەد ساڵە لە دادگای بەغدا ستەم، لەبیرو باوەڕی بارزان تێکۆشان.

دڵشاد

دژی کوردستانی خۆتان مەبن

دڵشاد

هەولێن عیراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕولێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ

دڵشاد