ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەشێك لە سوننەكان لەسەر بەربژێرێكی هاوبەش رێككەوتن

 

بەشێك لە سوننەكان لەسەر پەرلەمانتار سالم عیساوی کە بەربژێرێكی هاوبەشە رێككەوتن و رادەستی چوارچێوەی هاوئاهەنگی كراوە و داواش كراوە بەزوترین كات دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەن بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ شەممە 9/3/2024، بەشێك لە هێزە سیاسییەكانی سوننە، دوای چەندین كۆ بووونەوە، لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران رێككەوتن، ناوی پەرلەمانتار (سالم عیساوی) رادەستی هێزەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی كراوە.

لە نووسراوێك دا، كە واژۆی موسەننا سامەڕایی، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم، خەمیس خەنجەر، سەرۆكی حزبی سیادە و شێخ سابت عەباسی، سەرۆكی هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی لەسەرە، داوایان كردووە، لە زووترین كات دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دیاری بكرێت، لەپێناو تەواو كردنی ئیستحقاقی دەستوور.

ئەوە لەكاتێكدایە، گوشارەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەسەر سوننەكان بەردەوامە بۆ ئەوەی لەسەر كاندیدك رێك بكەون، لە ئەنجامدا بەشێكی سوننەكان رێككەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی و خامنەیی کۆبوونەوە

یاسین

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بابل… ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ره‌تیان كرده‌وه‌ ده‌ستیان هه‌بووبێت

سەڵاح

محمد شیاع سوودانی و محه‌ممه‌د بن سەلمان به‌ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك كردوه‌

سەڵاح