ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حزبە لۆکاڵیەکان دەبێت ئەوە بزانن پارتی هەموو کات بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە

نازم شێخانی

دوای ئەوەی بڕیار درا هەڵبژاردنی خولی شەشی پەرلەمانی کوردستان  لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت   و پارت و لایەنە سیاسیەکان  کەوتنە  خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردن ، بێگومان ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی چارەنووس سازە بۆ گەلی کوردستان و پارت و لایەنە سیاسیەکان ، چونکە هەرێم  دۆخێکی  سەختی سیاسی  و ئابوریدا تێدەپەڕێت  ، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەک چۆن لەڕابڕدوو بڕیارەکانی  ژیرانە بوە و لەبەرژەوەندی گەلی کوردستانبوە،   لە بەیان نامەیکدا ڕایگەیاند  بەبەرژەوەندی گەل و نیشتیمانەکەمانی  دەزانین  نەچینە ژێر باری پەسەند کردنی بڕیاری نادەستوری و سیستەمێکی سەپێندراو کە لەدەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بێت ،بێگومان ئەم بڕیارەی  پارتی دیموکراتی کوردستان جێگای دەست خۆشیە ، چونکە هیچ تاکێکی کورد قبوڵی نیە جارێکی تر لە بەغدا بڕیار لەسەر چارەنووسی گەلی کورد بدات و عەرەبە شۆڤینیەکان یاری بە ئەقلی کورد بکات ، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ڕێزێک لە سەدان  هەزار شەهیدی ڕێگای ڕزگاری کوردستان ئەم بڕیارەی داوە ، چونکە باش دەزانێت هەر  تەداخولێکی هێزە شۆڤینە عەرەبەکان بەپاڵپشتی وڵاتانی دراوسێ لێدانە لەپێگە و قەوارەی هەرێم ، هەروەک چۆن بەبڕیارێکی نادەستوری و نایاسایی دادگایی فیدڕاڵ بڕیاری لەسەر هەڵبژاردنی کوردستان دا و بۆ تێکدانی شیرازەی پێکەوە ژیان لەهەرێم بڕیاری دا بەهەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتای پێکهاتەکان  لەم هەڵبژاردنە ، ئەواش لەداهاتودا هەوڵ دەدەن تەواوی ژیانی کوردستان بشێوێنن و دوو لە ئیرادە و خواستی هەرێمی کوردستان بڕیار بدەن .

ئەم بڕیارەی پارتی دیموکراتی کوردستان  ئەو هێز و لایەنە کوردستانیانەی کە پێگەی کوردستانیان لا گرنگ نەبوو بەبڕیارەکانی دادگا کەوتنە شایی و لۆغان و سەماکردن نیگەران بوو کە گوایە پارتی ئەم جارە ترسی لەهەڵبژاردن هەیە ، لە بیریان چووە پارتی دیموکراتی  کوردستان  خاوە پێگەیەکی جەماوەری گەورەیە و سەر قافڵەی شۆرش و بەرخودانە، پارتی نەک ترسی لەهەڵبژاردن نیە بەڵکو  کاتێک کەش و هەوا  لە بار دەبێت خودی پارتی بریار لەسەر هەڵبژاردن دەدات و چۆن بریاری یەکەم خولی پەرلەمان جەنابی سەرۆک بارزانی  لەکۆیە ڕایگەیاند ، دڵنیابن لەئێستابێت یان لەداهاتوو ئەگەر کەش  هەوا لەبار بێت پارتی بریار لەسەر هەڵبژاردن دەدات ، چونکە تاکە هێزە بڕوایی بەدیموکراتی و بەهێزی سیستەمی حوکمڕانیەکی تەندروست هەیە ، تاکە هێزە لەخەمی بەهێزی پێگەی کورد دایە لە ئاستی نێو دەوڵەتی.

هەمووکات تاکی کورد شانازی بەبوونی بڕیارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردوە ، چونکە پێیان وابووە هەر بڕیارێک لە لایەک سەرۆک بارزانیەوە بێت ، ئەوا بەدڵنیایەوە  بۆ بەرژەوەندی کورد بووە ، ئەگەر لەهەر پارچەیەکی کوردستان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ،لە باکورو باشور کوردێک ئازار بچێژێت و یخود لەدەستدانی  ناسنامەی نەتەوایەتی بکەوێتە مەترسیەوە ، ئەوا پارتی جەستە و لاشەی لەوێ بوە ، لەدروست کردنی کۆماری مەهابات و لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و  لەکەوتنی کۆبانی و پەرە پێدانی ڕێکەوتنی ئاشتی لەنێوان کورد و تورک لەتورکیا ئەمانە بەهۆی بڕیارە حەکیمانەی سەرکردایەتی پارتی بووە ، کەواتە  پارتی ئەو هێزەیە بڕوای تەواوی بەهەڵبژاردن هەیە ، پارتی ئەو هێز و لایەنە و گرووپە نیە تەنیا بۆ یەک هەڵبژاردن دامەزراو بێت ، کاتێک پارتی خاڵێک لەسەر پیتێک دادەنێت ووڵاتانی زلهێز هەڵوێستە  دەکەن نەک حزبە سیاسیە لۆکاڵیەکانی کوردستان ، بۆیە لە ئێستادا پێویستە حزبەکان ئەوانەی بەرژەوەندیان لە بەهێزی کوردستان هەیە هەڵوێستیەک بکەن و پاڵپشتی تەواوی ئەم بڕیارەی پارتی دیموکراتی کوردستان بن ، چونکە پارتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی خەون بە بوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەبینێت  نەک بەشداریکردنی لەهەڵبژاردنێک ئەنجامەکەی لەدەست دووژمنانی کورد بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

31ى ئاب سەرەوەرى و ئاوەدانى بۆ هەولێر و قەوارەى هەرێم گەڕاندنەوە

سەڵاح

مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانێکی خۆراگرو بەهێز و خاکەڕایی

یاسین

“هەرێمی کوردستان لە هاوکێشەی جیۆپۆلەتیکیدا: تەحەددیات و ستراتیژییەکان”

دڵشاد