ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دانی ئەلڤێسی ئەستێرەی پێشووی بارسا ئازاد دەکرێت

دوای دادگای کردن و زیندانی کردنی دانی ئەلڤێس، بە شێوەیێکی کاتی و بە کەفالەت ئازادکرا.

 

بە پێی هەواڵێکی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، کە ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای بەرشەلۆنە بڕیاریدا بە کەفالەتی یەک ملیۆن یۆرۆ، دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنە ئازاد بکرێت.

دانی بەهۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێک لە یانەیەکی شەوانە تۆمەتبار کرابوو، دادگای بەرشەلۆنە بڕیاری دابوو کە بۆ ماوەی 4 ساڵ و نیو یارزانی ناوبراو زیندانی بکرێت.

 

ڕۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای بەرشەلۆنە بڕیاریدا دانی ئەلڤێس بە کەفالەتی یەک ملیۆن یۆرۆ ئازاد بکرێت.

 

هەرچەندە ئەلڤێس چارەکێکی سزاکەی بەسەربردووە، بەڵام هێشتا دەتوانرێت تانە لەو بڕیارە بدرێت کە بە کۆی دەنگ نەدرا.

 

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، دادگا داوا دەکات کە ئەلڤێس هەفتەی جارێک بەشداری دانیشتنی دادگا بکات، لە بەرامبەردا ڕێگەی پێداوە ماوەی داهاتوو لە دەرەوەی زیندان بەسەر ببات.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین بردیەوە و ئامادەیە بۆ کۆپا ئەمریکا

sirwan

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول بەردەوامە لە ڕکابەریکردن و سەرکەوتنی بەدەستهێنا

sirwan

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

sirwan