ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی  “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 1ـی ئاداری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکاندا 635 ملیۆن و 826 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لەو داهاتە 261 ملیۆن و 126 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 374 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Longlegs” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

کۆمپانیای ئاپۆلۆ بەنیازی کڕینی ستۆدیۆکانی پارامۆنتە

ART