ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎مستەفا دلێمی: ھەرگیز ھەولێر و پارتی خۆیان رادەست ناکەن، کورد سەرۆک بارزانیی ھەیە

مستەفا دلێمی، سیاسەتمەداری دیاری عێراقی دەڵێ، ھەرگیز ھەولێر و پارتی خۆیان رادەست ناکەن، کورد سەرۆک بارزانی ھەیە.

دلێمی رای گەیاند: “ئەم میراتە سیاسییەی بۆ پارێزگاری لە کوردستان لە بارزانی باوک ماوەتەوە تا گەیشتە سەرۆک مەسعوود بارزانی ھەرلەبەر ئەوەش خۆیان بە خاوەنی قەزییەی کورد دادەنێن و خۆیان ڕادەست ناکەن.”

ئەو سیاسەتمەدارە بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “بینیمان دادگای فیدراڵی کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد کە دژیپارتی و ھەرێمی کوردستان بوون، ئەویش بە گوشاری ھەندێک لایەن و پێشتر تێبینیمان کردووە ئەم دادگایە بە پشتیوانی چەند لایەنێکگوشار دەکات لە ھەرێمی کوردستان بۆیەشە بڕیاری بەشداری نەکردنی پارتی بەم شێوازە مافێکی ڕەوا و شەرعیی و دەستووری وئەخلاقیە، چونکە ئەوانەی ئێستا دەسەڵاتی دەکەن ھەموویان بڕیاریان داوە بەپێی دەستوور مامەڵە بکەن بەڵام پێچەوانەی دەستوور کاردەکەنئێستاش خەڵکی شیعە لە باشووریش لەم ھەڵسووکەوتەی ئێستای لایەنە بەشدارەکانی دەسەڵات ناڕازین.”

ئاماژەی بە ئەوەش دا: “ئێستا ئەو سەرکردەو لایەنانە ڕق و کینیان ھەیە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت ھەولێری پایتەخت چونکەپارتی و ھەولێر خۆی ڕادەستی ئەجێنداتی دەرەکی ناکەت لەبەر ئەوەش تیریان بەرامبەر پارتی و ھەولێرە.”

گوتیشی: “ھەمیشە ھەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی بە گرنگ و بەرز دەنرخێنم، ھەڵوێستەکانی ھەمیشە لە پێناو باشی و مانەوەی ھەرێمیکوردستان و خەڵکدان و خاوەن ھەڵویستی گەورەیە بۆ ھەموو خەڵکی عێراق و لە خەمی ھەموو خەڵکدایە.

راشی گەیاند: “بینیمان بۆ ئاوارەبوونی سووننەکان لە کاتی ھاتنە داعشدا ھەڵوێستی گەورەو لە بیرنەکراوەو ھەموو خێزانێکی سووننی باشئەمەی لەبیرەو ھەرگیزیش ئەو ھەڵوێستەی سەرۆک بارزانی لە بیرناکرێت کاتیک دڵ و ماڵی خۆیان بۆ سوننەکان کردەوە، بۆیە ئێمەشپشتیوانی ھەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانین دەزانین سەرۆک لە خەمی خەڵک دایە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌

یاسین

عێراق پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی بایدن بۆ ئاگربەست لە غەززە دەکات

یاسین

تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

دڵشاد