ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی بایدن بۆ ئاگربەست لە غەززە دەکات

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوکردوو، حکوومەتی عێراق پشتیوانیی لەو دەستپێشخەرییە هاوبەشەکەی بایدن و هەردوو حکوومەتی قەتەر و میسر چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی بۆ ئاگربەست لەغەززە دەکات. هاوکات داواکارە بزووتنەوەی حەماس لە پێناو کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵکی غەززە بە ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ دەستپێشخەرییەکە بکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، داواکارین هێرشە دوژمنکارییەکان ڕابگیرێن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئەرکی خۆی لە ڕاگرتنی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ بکات.

هەروەها هیوادارە سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بە تەواوی بکشێنێتەوە بۆ ئەوەی ژیان و ئاوەدانی بۆ غەززە بگەڕێتەوە و ئامادەیی تەواوی حکوومەتی عێراق دەربڕیوە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەنداوی گۆمەسپان سێیەم گەورەترین بەنداوە لە هەرێمی كوردستان

سەڵاح

تۆڕێکی قاچاخچیی کۆچبەران دەستگیر کرا

سەڵاح

ئەو شۆفێرەی مینی پاسی قوتابیانی گەرمیانی تووشی رووداو کرد دەستگیرکرا

یاسین