ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سیناتۆرێکی ئەمەریکا: ناتانیاهۆ تاوانباری جەنگە

بێرنی ساندەرز، سیناتۆری ئەمەریکا لە بارەی بانگهێشتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ کۆنگرێس گوتی من ئامادە نابم، چونکە ئەو تاوانباری جەنگە.
بیرنی ساندەرز لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی: “ناتانیاهۆ تاوانباری جەنگە، نابێت بانگهێشت بکرێت بۆ وتاردان لە کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆنگرێسدا، من بە دڵنیاییەوە بەشداری ناکەم”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل مافی ئەوەی نییە ڕێگری بکات لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بە دانیشتوانی بێ ئومێدی غەززە، ئەمەش پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسای ئەمەریکا و نێودەوڵەتییە.
باسی لەوەشکرد، “دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان داوای فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی ناتانیاهۆ و یەحیا سینوار، سەرکردەی حەماس دەکات دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان ڕاست دەکات، هەردووکیان لە پێشێلکارییە ڕوون و قێزەونەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان تێوەگلاون”.
دوێنێ شەممە، ناتانیاهۆ “دڵخۆشیی خۆی دەربڕی کە بانگهێشت کرابوو بۆ پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمەریکا”.
ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا کە نووسینگەکەی بڵاویکردۆتەوە، ڕایگەیاندووە، “خۆشحاڵم کە ئەو شەرەفەم هەیە نوێنەرایەتی ئیسرائیل بکەم لەبەردەم هەردوو ئەنجوومەنی کۆنگرێسدا و ڕاستیەکانی شەڕی دادپەروەرانەمان لە دژی ئەو کەسانە ئاشکرا بکەین کە ئاواتەخوازن ژیانمان ببەن”.

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

هاورده‌كردن و مامه‌ڵه‌كردن به‌ مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

یاسین

وەزارەتی شارەوانی نزیكه‌ی ملیارێك و نیو بۆ پارێزگای سلێمانی خەرج دەکات

سەڵاح

باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

یاسین