ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دۆلاری زیاتر خرایە بازاڕ و بەهاکەی دابەزی

بانکی ناوەندیی عێراق، 283 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و دۆلاری نەختینەشی زیاد کرد، دۆلاریش بەرامبەر دینار کەمێک دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئایار، بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی 283 ملیۆن و 684 هەزار  دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕە 15 ملیۆن و 680 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینەییە، 267 ملیۆن و 940 هەزاری بە شێوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بووە.

ئێستا 100 دۆلار هاوتای 145 هەزار و 300 دینارە، بەراورد بەدوێنێ کەمێک دابەزیوە.

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ دۆلار بەگشتی و دۆلاری نەختینه بەتایبەت زیاتر خراوەتە بازاڕ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

پێشانگایەکى تایبەت بە ژیان و چالاکی مامۆستا ئیبراهیم شەهیدی ئاڵا کرایەوە

دڵشاد

گوتەبێژی ‎ بنکەی لالش: بە پرۆژەی باشتر خزمەتی جڤاکی ئێزدی دەکەین‎

گوران