ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ هیچ گۆڕنکارییەکیان بەسەردا نەهاتوە و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بە جێگیری ماوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 82 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

هەروەها نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 78 دۆلار 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی هاوشێوەى برێنت بە جێگیری ماوەتەوە.

هاوکات رێکخراوی ئۆپیک پڵەس گۆڕانکاری لە ئاستی خواستی وڵاتان و دەستڕاگەیشتن بە نەوت دەکات و لە بەرامبەردا ئاماژە بە کاریگەرییەکانی خواستی جیهان لەسەر نرخی نەوتی وڵاتانی بەشداربوو لە ئۆپیک پڵەسدا دەکات. دەشڵێت، ” ئەمە ئاماژەیەکە بۆ سەقامگیرکردنی خواستی جیهان بەرامبەر بە نرخی نەوتی وڵاتانی بەژداربوونی رێکخراوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

sirwan

ژمارەی کوژراوانی غەززە له 36 هەزار و 200 کەس تێپەڕی

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین