ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سبەی نمە باران دەبارێت

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ یەک شەممە 12-05-2024
کەش/ ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت , لەگەڵ زیادبوونى خێرای با و ئەگەرى کەمێک تۆز لە کەشى ناوچەکەمان , ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە سەنتەرى پارێزگاکان و ناوچەى جیا جیا, لە سنوورى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى باران بارینى زیاتر دەبێت , بڕى بارانى پێشبینیکراو (1-4) ملم دەبێت .
خێراى با /مامناوەند -چالاک ( 20 – 30 ) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمیک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / ( 7 – 9) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی دوو شەممە 13-05-2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو , ئەگەرى باران بارینى کەم هەیە لە سەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگاى دهۆک .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
تێبینى/ سبەى خێراى با کەم دەبێتەوە و پلەکانى گەرما بە نزیکەى ( 1-3 )پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە نزیکەى ( 1-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29
سلێمانى : 27
دهۆک : 28
زاخۆ : 27
هەڵەبجە : 28
کەرکوک: 31
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران: 17
گەرمیان : 35

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینی
12-05-2024

هەواڵی پەیوەندیدار

نمە باران دەبارێت

یاسین

ژمارەی کوژراوانی غەززە  لە ٣٥ هەزار کەس نزیک بووەتەوە

سەڵاح

محەمەد كەمال: وەك هەموو لایەنەكان كاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك دەبێ

سەڵاح