ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژمارەی کوژراوانی غەززە  لە ٣٥ هەزار کەس نزیک بووەتەوە

 

کەرتی تەندروستیی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوو زیاتر لە 55 کەس کوژراون.

بەم شێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە 7ی ئۆکتۆبەری رابردووەوە لەم بەشەی فەلەستین کوژراون، گەیشتە 34 هەزار و  844 کەس و 78 هەزار 404 کەسی دیکەش بریندران.

زیاتر لە حەوت مانگە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و حەماس پێشنیاری قەتەر و میسری بۆ ئاگربەستی غەززە پەسەند کردووە و کابینەی جەنگیی ئیسرائیلیش بە زۆرینەی دەنگ ئەم پێشنیارەی ڕت کردەوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئیسرائیل هێرشێکی سنوورداری کردووەتە سەر شاری رەفەح و ئەمریکا و وڵاتانی عەرەب و ئەوروپا دەڵێن هێرشی بەربڵاو بۆ سەر رەفەح کارەساتی مرۆیی لێ‌‌دەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکاری پێویست بە کەیسی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان گیرایە بەر

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى تۆمار کردوە

سەڵاح

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە لوتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینی له‌ ژاپۆن کرد

سەڵاح