ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى تۆمار کردوە

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەرزبونەوەیان تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 83 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەى 94 سەنت بەرزبوەتەوە.

جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 79  دۆلار 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی هاوشێوەى برێنت 44 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی ئەوروپا: سزای زیاتر بەسەر ئێران دا دەسەپێنین

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی ئێران هەینی داهاتوو ئەنجام دەدرێت

سەڵاح