ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یەکێتی ئەوروپا: سزای زیاتر بەسەر ئێران دا دەسەپێنین

سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ و فراوان وەک وەڵامێک بۆ پلانێکی ئەگەری ئێران لەسەر ناردنی سەدان مووشەکی بالیستیک بۆ رووسیا.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئاماژەی بە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا کرد ئەگەر مووشەکی بالیستی بداتە رووسیا.
ڤۆن دێر لاین دوێنێ سێشەممە، لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ گوتی: ئەگەر ئێران مووشەکی بالیستیکی بۆ رووسیا دابین بکات، ئامادەین بە سزای زیاتر وەڵامی ئێران بدەینەوە.
لە هەمان کاتدا ئەنجوومەنی ئەوروپا داوا لە لایەنی سێیەم دەکات دەستبەجێ واز لە پشتیوانی ماددی بێنن بۆ ئەو شەڕە شەڕانگێزانەی رووسیا دژی ئۆکرانیا.
بڕیارە سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێی پاڵپشتییەکانی ئۆکرانیا بکەن، لە بەرامبەر شەڕی رووسیادا، هەروەها بڕیارە پێشهاتەکانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لوتکەکەدا لە ڕۆژانی 21 و 22ـی ئازار لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەبچێت.
لە ڕەشنووسی دەرئەنجامەکانی لوتکەکەدا هاتووە، “ئەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەکەن کە ئێران ڕەنگە مووشەکی بالیستیک و تەکنەلۆژیای پەیوەندیدار بۆ رووسیا بنێرێت بۆ بەکارهێنان لە دژی ئۆکرانیا، جێگەی نیگەرانییە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی خێرای ئێران بداتەوە و ڕێوشوێنی نوێ و فراوان بگرێتە بەر.
سەرکردەکانی ئەوروپا داوا لە جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەکەن، خۆیان ئامادە بکەن بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێران، بیلاڕووس و کۆریای باکوور.

س/شەرقولئەوسەت
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەربەخۆی مەجلیسی ئێران دەنگ به هەموو وەزیرانی کابینه‌ی پزشیکیان دەدەن

سەڵاح

حوسییەکان کەشتییەک دەکەنە ئامانج و هەڕەشەی توندبوونەوە دەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا

یاسین

ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی سەردەشت بە وەرگرتنی بەرتیل تۆمەتبار کران

یاسین