ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیریی ماوەتەوە

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە 82 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس دابەزینێکى کەمیان تۆمار کردوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 82 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێش خۆى نرخەکەى 7 سەنت دابەزیوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 78 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی شەش سەنت دابەزیوە.

 

رێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى بە سەرۆکایەتیی روسیا کە بە ئۆپیک پڵەس ناسراون، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى تێکڕاى 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە و سعودیەش بەشێوەیەکى خۆبەخشانە رازیبو لەسەر کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لە وڵاتەکەى، بەڵام ئەمەش نەبوەتەهۆی بەرزبونەوەى نرخى نەوت لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبه‌ی کونسوڵخانەی قەتەڕ لە هەولێر دەکرێتەوە

یاسین

نرخى نەوت دابەزینێکى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، داشکاندن لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ دەکات

سەڵاح