ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، داشکاندن لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی وەزاری بۆ داشکاندن لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ دەرکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی وەزاری ژمارەی (771) لە (4/4/2024) بڕیاری دا داشکاندن لە کرێی خوێندنی بەرایی (پارالێڵ و ئێواران و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکوومەتییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان بکات.

لە فەرمانەکەدا هاتووە: داشکاندنی بڕی 20% لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ بۆ خوێندنی بەرایی و باڵا، پاڵپشت بە کۆبوونەوەی ژمارەی 2ـی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا.

هەروەها پاڵپشت بە بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە (27ـی ئاداری 2024) جارێکیتر بڕیار درا بە داشکاندنی بڕی 20%ـی دیکە لەو پارەیەی کە لای قوتابییان ماوە، سەرباری داشکاندنەکەی پێشتر.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری داوە کە ئەم داشکاندنە تەنیا ئەو بڕە پارەیە دەگرێتەوە لە کۆی ئەو پارەیەی کە لەلای قوتابییان ماوە و تاوەکو (5ـی ئایاری 2024) گشت ئەو پارەی ماوەتەوە دەبێت لەلایەن قوتابییانەوە بە یەک قیست بدرێت.

هەروەها لە فەرمانەکەدا هاتووە، ئەم داشکاندنە تەنیا بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ ی ئاداری ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا، ٩ بڕیاری گرنگی لە بەرژەوەندیی دۆخی ئابووریی خەڵک و کاسبکاران دا، کە بریتی بوون لە:

1- دابەشكردنی مووچەی مانگی ٢

2- ئامادەكاریی مووچە بۆ مانگی ٣

3- تەرخانكردنی زەوی و بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو

4- داشكاندنی ٢٠٪ی پارەی كارەبا و ئاو و هاتوچۆ

5- داشکاندنی ٥٠٪ی ڕسوماتی هێنانی گۆشت

6- داشکاندنی ٢٠٪ لە كرێی خوێندنی پارالێل

7- داشكاندنی ٢٠٪ی ڕسووماتی كرێی شارەوانیی كرێچییان

8- لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باجی کاسبکاران

9- لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هێرشێکی ئیسرائیلدا 12 کەس لە سووریا کوژران

یاسین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

sirwan